نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی كه هاوكات ڕێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به فه‌رمی ده‌ستی له حزبه‌كه كێشایه‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، به دڵێكی پڕ له خه‌م و نائومێدییه‌كی قوڵه‌وه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له پۆستی ڕێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی جڤات ڕاده‌گه‌یه‌نم.
ئاماژه‌ی داوه، له داهاتوو قسه‌مان ده‌بێ، له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی وازهێنان و لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌نوه‌ر تاهیر هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، ڕۆژی شه‌موو محه‌مه‌د عه‌لی له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه و ئه‌مڕۆیش ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه، بۆیه به‌رچاومان ڕوون نییه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ناوبراو.
ئاماژه‌ی دا، له به‌رانبه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی، دواتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌ی خۆی ده‌بێ و جڤاتی نیشتمانی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و له داهاتوو وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی.