كۆمپانیای ئه‌پڵ له نوێترین پۆستیدا ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كردووه كه ئیمه‌ڵه‌كانی ئایتوونس له‌ژێر هێرشی هاككردندان.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كانی ئایفۆن و ئامۆژگاریان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له نوێترین پۆستیدا ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه و ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن ده‌كات كه ئه‌و ماوه‌یه هیچ جۆره به‌رنامه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی "ئاپ ستۆر" دانه‌به‌زێنن، چونكه ئیمه‌یڵه‌كانی ئایتوونس له‌ژێر هێرشی هاككردندان.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئاپی "سپۆتیفا"یش له‌گه‌ڵیدا له‌ژێر ئه‌م هێرشه‌دایه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤایرۆسانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌ناو مۆبایله‌كانی ئایفۆن به ئیمه‌یڵی ساخته ده‌چنه‌ناو ئایتوونسه‌كه‌ته‌وه و وێنه‌كانت یان هه‌رشتێكی تر بێت بیانه‌وێن ده‌یدزن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بیت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.