ژه‌می به‌یانی به گرنگترین ژه‌م داده‌نرێ و بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ستانه‌وه جه‌سته پێویستی به خۆراك و دواتریش دروستكردنی وزه‌یه، بۆیه هه‌میشه به‌یانیان هه‌ست به برسیه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كام خۆراك زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و ژه‌مه كه ته‌واوی پێویستییه‌كانی جه‌سته‌ت له ڤیتامین و كانزا و چه‌وری دروست پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه خاڵێكی گرنگه و پێویسته هه‌مووان بیزانن.
توێژه‌ران و
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆر گرنگ و ته‌ندروسته سه‌ره‌تا شۆفان له پێكهاته‌ی ژه‌می به‌یانیان هه‌بێت، به گشتی شاره‌زایان تێكه‌ڵه‌ی ئه‌م خۆراكانه‌ی تر له گیراوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شۆفان به باشترین خۆراك بۆ به‌یانیان داده‌نێن، كه جیا له شۆفان خۆی له‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێته‌وه.
توی فه‌ره‌نگی، وا ده‌كات زوو هه‌ست به تێربوون بكه‌یت و ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵی تێدایه و جه‌سته ده‌پارێزی له هه‌وكردن و دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه، جیا له‌وه هه‌نگوینی ئه‌سڵی له گیراوه‌كه بكه‌ن، كه دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و ڕژێنی زۆر و كانزای زۆری تێدایه وه‌كو ئاسن و زنك و پۆتاسیپۆم و كالیسیۆم و مه‌نگنیسیۆم و سیلینیۆمی تێدایه.
ماست و باده‌م و شۆفان و توی فه‌ره‌نگی و هه‌نگوین و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكه‌نه ناو ده‌فرێكه‌وه و ئنجا بیخه‌نه ناو به‌فرگه‌ره‌وه، به‌یانی دوای هه‌ستان له خه‌و دوو په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه، ئنجا ئه‌و گیراوه‌یه له شوێنی ژه‌می به‌یانی بخۆن، ڕۆژێكی پڕ وزه و میزاجێكی باش و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستتان ده‌بێت.