ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى بونیاد دووپاتى ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى به‌شى پێكهاته‌ى سوننه‌یه، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌وه به كورد ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هۆشیار زێبارى به‌ڕێوه‌ى ببات.
عه‌لى سهجهڕى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى بونیاد له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى
سۆمه‌رییه نیوز ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تى دارایى پشكى پێكهاته‌ى سوننه‌یه له ناو هاوپه‌یمانى بونیاد و لایه‌نه‌كانى تر وا له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته رێككه‌وتووین، چونكه زۆر له پارێزگاكانى سوننه وێران بوون و پێویستیان به ئاودانكردنه‌وه هه‌یه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه ده‌كات سوننه‌كان ئاماده‌ن وه‌زاره‌ته‌كه به‌كورد بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى هۆشیار زێبارى وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڕێوه ببات.
عه‌لى سهجهڕ ده‌ڵێ، "زێبارى به گیانێكى نیشتمانپه‌روه‌رانه كار ده‌كات و جیاوازى له نێوان پارێزگاكان ناكات، ئه‌مه‌ش په‌یامێكى دڵنیابوونه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى بونیاد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داوایه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له عادل عه‌بدولمه‌هدى و سه‌رۆك بارزانى ده‌كات و ده‌ڵێ، "داوا عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌م ئه‌م وه‌زاره‌ته به هۆشیار زێبار بدات و داواش له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى ده‌كه‌م فه‌رمان بكات بۆ ئه‌وه‌ى زێبارى خۆى بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى دارایى كاندید بكات".