رۆژی دووشه‌م له 22ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ردا، ئه‌كادیمیای كوردی ڕێوڕه‌سمی ناساندنی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژی ساڵی 1939 بۆ 1949 كه له 18 به‌رگ پێكدێت ساز ده‌كات.
شایه‌نی باسه له‌م ڕێوره‌سمی چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌دا مامۆستا "سدیق ساڵح و عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه" به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه سه‌عات چواری ئێواره له هه‌ولێر له هۆڵی "مه‌حموودی بایه‌زیدی" به‌ڕێوه ده‌چێت به به‌شداریی چه‌ندان نووسه‌ر و كه‌سانی به‌ناوبانگ له‌بواری ئه‌ده‌بی كوردیدا.
ئه‌كادیمیای كوردی كۆڕێكه كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دایمه‌زراندووه و به‌گوێره‌ی یاساكه‌ی چاوگێكی باڵایه له ھه‌موو شتێك كه پێوه‌ندی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیه‌وه ھه‌بێت به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی. باره‌گای سه‌ره‌كیی ئه‌كادیمیا له شاری ھه‌ولێره.
ئه‌كادیمیای كوردی درێژه پێدراوی كۆڕی زانیاری كورده كه له به‌غدا له ساڵی 1971 دامه‌زراوه. پاش دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆیی كوردی كۆڕی زانیاری كورد زیندوو كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 12ی ساڵی 1997 ئه‌و ده‌زگا زانستییه به ناوی كۆڕی زانیاری كوردستان دامه‌زرایه‌وه. كۆڕی زانیاری كوردستان له ساڵی 1998 تا كۆتایی 2000 له قۆناغی ڕێكخستنه‌وه‌دا بوو، دواتر شه‌فیق قه‌زاز وه‌ك سه‌رۆكی كۆڕی زانیاریی كوردستان ده‌ستنیشان كرا.