پێگه‌ى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى قۆناغى دووه‌مى سزدانى ئێران، ئه‌م وڵاته بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له حكوومه‌تى داهاتووى دوو وه‌زیر دابنێت كه نزیك بن له خۆى، ئه‌وانیش بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و دارایی.
پێگه‌ى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى سه‌پاندنى به‌شى دووه‌مى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، ئه‌م وڵاته ده‌یه‌وێ چه‌ند رێچاره‌یه‌ك بۆ خۆدزینه‌وه له‌م سزایانه بدۆزێته‌وه.
یه‌كێكیش ئه‌وه‌یه خۆى له حكوومه‌تى نوێى عێراق، دوو وه‌زاره‌تى گرنگ له لاى كه‌سانێك به‌ڕێوه ببرێن كه نزیك بن له ئێران.
بابه‌ته‌كه‌ى سكاى نیوز به‌م ناونیشانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، "ئێران هه‌وڵ ده‌دات دوو وه‌زیر له عێراق بدزێت" ئه‌و وه‌زیرانه‌ش وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ن.
له‌باره‌ى گرینگى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته سكاى نیوز ده‌ڵێ، "كاتێك باى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌كات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له ناو دڵى گێژه‌ڵووكه‌ى دیپلۆماسى هه‌رێمه‌كه ده‌بێت، بۆیه له‌و كاته‌دا هه‌ڵوێستى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ر ئێران و پاڵپشتى ئێران له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به تایبه‌تى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش زۆر گرینگ ده‌بێت".
له باره‌ى وه‌زاره‌تى دارایی‌ش سكاى نیوز ده‌ڵێ، "بۆ ئێران گرنگى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه زیاتره، چونكه ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ خۆدزینه‌وه‌ى ئێران له سزاكان، كه دراوه‌كه‌ى ئێران ئیفلیج ده‌كات و هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران تا ئاستى سفر داده‌به‌زێنن".
له به‌شێكى تردا باسى ئه‌وه ده‌كرێت تا ئێسته ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته و پێدانى به‌كه‌سانى نزیكى خۆى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به تایبه‌تیش وه‌ك سكاى نیوز ده‌ڵێ، ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه یه‌كێك له‌م وه‌زاره‌تانه به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بدرێت كه له ئێران دووره.