ئوردن بڕیاریدا هه‌ر دوو ناوچه‌ى "غه‌مڕ و ناقوڕه" له ئیسرائیل وه‌ربگرێته‌وه كه به‌پێى پاشبه‌ندى رێككه‌وتنى ئاشتى ساڵى 1994 به ئیسرائیلى دابوو، سه‌رۆكى ئیسرائیلیش دووپاتى ده‌كاته‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئوردن ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن، راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، "به‌پێى بڕیارى شا عه‌بدوڵاى دووه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن یاداشتێكى به حكوومه‌تى ئیسرائیل داوه و پێى راگه‌یاندووه، كۆتای به پاشبه‌ندى رێككه‌وتنى ئاشتى دێت و هه‌ردوو ناوچه‌ى غه‌مر و باقوڕه بۆ ئوردن ده‌گه‌ڕێته‌وه".
میدیاكانى ئوردن بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پێشتر شا عه‌بدوڵاى دووه‌م چه‌ند جارێك دووپاتى كردووه‌ته‌وه، شانشینى ئوردن پێداگریى له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه ده‌كات.
به‌پێى پاشبه‌ندى رێككه‌وتنى نێوان ئیسرائیل و ئوردن كه له ساڵى 1994 ئه‌نجام دراوه، ئیسرائیل هه‌ردوو ناوچه‌ى بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ له ئوردن به‌كرێ گرتووه.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز حكوومه‌تى ئیسرائیل هه‌ر زوو هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى ئه‌م بڕیاره‌ى شا عه‌بدوڵا راگه‌یاندووه و بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆكى ئیسرائیل گوتوویه‌تى" بۆ نوێكردنه‌وه‌ى به‌كرێدانى ئه‌و ناوچانه دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئورد ده‌كه‌ین".