دوای ئەوە كە خوپێشاندانی ئەمڕۆی قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ بەردەم لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان گواستراییەوە لە دهۆك، ئێستە كێشەی ئەو قوتابیانە بە هاوكاری پارتی چارەسەر كرا.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەم 21ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەی بەهۆی چەند كێشەیەك و نەهاتنەوە ناوەكانیان پەنایان بۆ لقی یەكی پارتی برد لە دهۆك و داوایان كرد پارتی كێشەكەیان چارەسەر بكات.
لەبەرانبەر داخوازی قوتابیان میلەت عیسمەت بەرپرسی بەشی جەماوەری لە نووسینگەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی لە دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەی داوایان كرد پارتی كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.
زیاتر گوتی، پارتی خۆی كردووە بە خاوەنی كێشەی قوتابیان و بەهەموو شێوەیەك هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان دەدات و لەگەڵ ناوەندی وەرگرتنیش قسە كراوە بۆ ئەوەی كێشەی وەرگرتنی قوتابیان چارەسەر بكرێ.
دهۆك/ نەوزاد هلۆری