پزیشكانی پسپۆڕ به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شوكوڵاته‌ی ڕه‌ش یه‌كێكه له باشترین جۆری خۆراك بۆ لهناوباردنی خانه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسییه‌كان.
ماڵپه‌ڕی "
healthable" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شوكوڵاته زۆر گرینگه بۆ جه‌سته و له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، پزیشكانی پسپۆڕ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شوكوڵاته‌ی ڕه‌ش یه‌كێكه له گرینگ‌ترین خۆراكه‌كان كه هاوسه‌نگی جه‌سته ڕاده‌گرێت و له چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت:
یه‌كه‌م – شوكوڵاته‌ی ڕه‌ش نه‌خۆشی دڵ ناهێڵێت: زانایان گه‌یشتن به‌و بڕیاره‌ی خورادنی ماده‌ی فلافونوید، كه له شوكۆڵاتهی ڕه‌شدا هه‌یه، ڕێگری ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ، وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ڕێژهییهكی نا سروشتی له كۆلیسترۆڵ له خوێندا، هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌وكردنه‌كان و زیاتربوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
دووه‌م – شوكوڵاته‌ی ڕه‌ش نه‌خۆشی شه‌كره ناهێڵێت: به‌هۆی تاڵی و كه‌می شه‌كر له‌ناوی ئه‌م جۆره شوكوڵاتهیهدا وای كردووه پزیشكان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سرووشتی به‌كاریبهێنن بۆ نه‌خۆشی شه‌كره، هه‌روه‌ها شوكوڵاته‌ی ڕه‌ش كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كر له لووكهكانی خوێندا كه ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگی ده‌گه‌ڕینێته‌وه بۆ هۆڕمۆنه‌كانی "ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن".