گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد، دواى نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، له گوندێكی سنووری پشده‌ر هه‌وره‌برووسكه له ڕانه‌مه‌ڕێكی دا و له ئه‌نجام دا 20 سه‌ر مه‌ڕ مردوون.
حوسێن عه‌بدولڵا گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی ڕاپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له چیاكانی پانه سه‌ر له گوندی (زه‌نگڵان)ی شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ری سنووری پشده‌ر هه‌وره‌برووسكه‌یه‌ك له ڕانه‌مه‌ڕێكی هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه‌ی دا و له ئه‌نجام دا 20 سه‌ر مه‌ڕ مردوون.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئێسته‌یش زیانه‌كانی ڕووداوه‌كه نه‌خه‌مڵێنراون و نازانین بڕی چه‌ند زیان به‌ر ئه‌و هاووڵاتییه كه‌وتووه".
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان هه‌وره‌برووسكه‌وه له وه‌رزی پایزدا زیانی گیانی و مادی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ساڵی ڕابردوویش له هه‌مان شوێن كه‌سێك به‌هۆی هه‌وره‌برووسكه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
ڕاپه‌ڕین/ شادان به‌كر