پەرلەمانتارێك: زیاتر لە 70%ی كابینەكەی عەبدولمەهدی تەواو بووە

:: PM:09:10:21/10/2018 ‌

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی ئیسڵاح كە موقتەدا سەدر پاڵپشتی لێ دەكات رای گەیاند زیاتر لە 70%ی كابینەی حكوومەتی نوێی عێراق یەكلا بووەتەوە و پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمان متمانە وەربگرێت.

عەلا روبەیعی، ئەمڕۆ یەكشەم گوتی، بەهۆی سەرپشككردنی عەبدولمەهدی لەلایەن هەردوو هاوپەیمانی ئیسڵاح و ئیعمار و بینا بە هەڵبژاردنی ئەندامانی كابینەی حكوومەتەكەی، عەبدولمەهدی تا ئێستە توانوویەتی زیاتر لە 70%ی كابینەی حكوومەتی نوێ تەواو بكات و كاندیدانی بۆ پۆستەكان بێ ئاگاداركردنەوەی فراكسیۆنەكان دیاری بكات.

زیاتر گوتی، ئەوەی 30%ی تری پێكهاتەی كابینەی حكوومەتی نوێی پەكخستووە داواكاری فراكسیۆنەكانە بە مافی خۆیان و سەپاندنی كاندیدی خۆیانە كە دەیانەوێ بخرێتە ناو كابینەی حكوومەت و ئاماژەی كرد كە دەنگدان لەسەر حكوومەتی عەبدولمەهدی لەم هەفتەیە تێپەڕ ناكات.

روبەیعی دووپاتی كردەوە، لەكاتی راسپاردنی رێككەوتن لەگەڵ عەبدولمەهدی كراوە كە نابێت حكوومەتەكەی هیچ وەزیرێكی حكوومەتی حەیدەر عەبادی و پەرلەمانتارێكی ئێستەی تیادابێت.

دوای چەند مانگێك لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2ی ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی وەك كاندیدی رێككەوتن لەسەر كراوی هەردوو هاوپەیمانی ئیسڵاح و بینا، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق هاتە راسپاردنو تا 3ی مانگی داهاتوو بواری هەیە بۆ پێكهێنانی كابینمەی حكوومەتەكەی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل