شاره‌زایه‌كی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت، راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، یه‌كه‌م گورز بوو بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ له عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی، بۆیه ئه‌وان هه‌وڵی لێدان له عه‌بدولمه‌هدی ده‌ده‌ن. دووپاتی كرده‌وه ئه‌وه‌ی له به‌سڕه رووی دا، به‌شێك بوو له یارییه‌كه بۆ بزركردنی پرسی فراكسیۆنی گه‌وره و په‌نابردن بۆ عه‌بدولمه‌هدی.
تا ئێسته عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، له هه‌وڵدایه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و پاك و خاوه‌ن توانست، ئه‌وه‌یش له‌ناو تینوویه‌تی پارته سیاسییه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات، هاوكات ئه‌جێندای ده‌وڵه‌تی قووڵ كه له دوای 2003 تا ئێسته له سێبه‌ردا له عێراق بڕیار ده‌دات و كۆنترۆڵی كایه‌كانی وڵاتی كردووه، بۆیه پرسیار ئه‌وه‌یه له سایه‌ی ئه‌وانه عه‌بدولمه‌هدی تا چه‌ند توانای به‌رده‌وامی ده‌بێت؟.
موئه‌یه‌د جحێشی شاره‌زای ته‌ناهی و ستراتیجی عێراق، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند به‌ربه‌ستێكی له پێشه، ئه‌و كاندیدی سازانی فراكسیۆنه‌كانه كه بانگه‌شه‌ی فراكسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو مشتومڕیان بوو كه كێ فراكسیۆنی گه‌وره‌یه؟ به‌ڵام كتوپڕ عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كاندیدی سازانی ئه‌و هێزانه راگه‌یه‌نرا، به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی ئیسڵاح و بینا.
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌گه‌ر توانی ره‌زامه‌ندیی پارته سیاسییه‌كان به‌ده‌ست بێنێت له‌سه‌ر ئه‌ندامانی حكوومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌وه له داهاتووشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئاخۆ پارته سیاسییه‌كان رازین حكوومه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و پارته سیاسییه‌كان پێك بێنێت؟ كه پێچه‌وانه‌ی عورفی سیاسییه له عێراق، چونكه پارته سیاسییه‌كان كاندید دیاری ده‌كه‌ن".
زیاتر گوتی، دووه‌م به‌ربه‌ستی به‌رده‌م عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌یه ئاخۆ ده‌توانێ له‌ناو پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌مه‌ن 15 ساڵی بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌مای تایفیی و به‌شبه‌شێنه و ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسییه‌كان و ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه و بوونی چه‌كی نایاسایی و گرووپی چه‌كداری پارته سیاسییه‌كان كه هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، واته ده‌وڵه‌تی قووڵ، به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌وێت؟ بۆیه ئه‌گه‌ر یاسای ده‌وڵه‌تی له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێی كرد، ئه‌وكات توانای به‌رده‌وامبوونی ده‌بێت.
جحێشی روونی كرده‌وه، هه‌موومان ده‌زانین ده‌وڵه‌تی قووڵ له عێراق سه‌ر به نووری مالیكییه، ئه‌و دایمه‌زراند و گه‌شه‌ی پێ كرد، بۆیه ئه‌مڕۆ عه‌بدولمه‌هدی ته‌نیا ده‌توانێ له رێی جێبه‌جێكردنی یاساوه به‌ربه‌ستی ده‌وڵه‌تی قووڵ لابدات.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی قووڵ له عێراق بریتین له نووری مالیكی، هادی عامری، فالح فه‌یاز، قه‌یس خه‌زعه‌لی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، ئه‌وانه پڕ تاوانن و ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی به یاسا سزای هه‌ریه‌كه‌یان بدات، ده‌وڵه‌تی قووڵ له ماوه‌ی مانگێك نامێنێت.
لای خۆیه‌وه عه‌دنان ساڵحی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری موسته‌قبه‌ل بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی، بۆ "وشه" گوتی، عه‌بدولمه‌هدی هه‌لی سه‌ركه‌وتن و چه‌ندان به‌ربه‌ستی له پێشه، له‌وانه سه‌خته پارته سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌رداری پۆست و ده‌سه‌ڵات ببن، به‌ڵام شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌و پارتانه ئێسته پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی جه‌ماوه‌ری و مه‌رجه‌عییه‌ت و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییان له‌سه‌ره به‌وه‌ی ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بده‌ن به سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
"بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدی سوودی له هێزی مه‌جه‌عییه‌ت و جه‌ماوه‌ری پاڵپشتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت، ئه‌وه ده‌توانێ پارێزبه‌ندییه‌ك بۆ خۆی دروست بكات كه ئه‌وه‌یش ده‌وه‌ستێته سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیكردنی ئه‌و لایه‌نانه، به‌ڵام ئه‌وكاتیش سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه نابێت كه بتوانێ گۆڕانكاری گه‌وره بكات" ساڵحی وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته روو كه ده‌وڵه‌تی قووڵ به كاندیدكردنی عه‌بدولمه‌هدی یه‌كه‌م گه‌ڕی یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، چونكه باش ده‌زانێ سه‌ره‌تای نه‌هێشتنی له گۆڕینی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌گوته‌ی ئه‌و توێژه‌ره، "به‌ڵێ ده‌وڵه‌تی قووڵ جه‌نگاوه و ده‌جه‌نگێت له‌پێناو مانه‌وه‌ی و به‌ربه‌ست خستنه رێی سه‌ركه‌وتنی عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڵام باش ده‌زانێ كه كه‌سانێك هه‌ن چاودێری ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان له پرۆسه‌ی كاندیدكردنی عه‌بدولمه‌هدی پاشه‌كشه‌یان كرد و پێی رازی نه‌بوون، تێبینی كرا كه راسپاردنی عه‌بدولمه‌هدی زۆر به‌په‌له كرا، بۆیه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌وڵَه‌تی قووڵ هه‌بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی عه‌بدولمه‌هدی به‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی زۆر نه‌كات".
ئه‌و شاره‌زایه دووپاتی كرده‌وه، راسپاردنی عه‌بدولمه‌هدی یه‌كه‌م گورز بوو له ده‌وڵه‌تی قووڵ، گورزه‌كانی تریشی ئه‌وه ده‌بێت كه ئاخۆ له سه‌ره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یان له بنكه‌كه‌ی.
بڕوای خۆیشی وا خسته ڕوو كه پێویسته عه‌بدولمه‌هدی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی به‌هێز بكات و پاڵپشتی ئه‌وانه‌یش به‌ده‌ست بێنێت كه له ده‌وڵه‌تی قووڵ زیانیان پێ گه‌یشتووه.
"بۆیه ده‌وڵه‌تی قووڵ هه‌وڵی لێدانی عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات، به‌ڵام له هه‌ڵه‌ی كوشنده‌یش ده‌ترسێت. ئه‌وه‌ی له به‌سڕه‌یش رووی دا به‌شێك بوو له یارییه‌كه بۆ بزركردنی پرسی فراكسیۆنی گه‌وره و په‌نابردن بۆ عه‌بدولمه‌هدی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه" ساڵحی وای گوت.