ژماره‌یه‌ك مه‌یموونی ناوچه‌یه‌كی هیندستان، له‌سه‌ر دارێكه‌وه پیاوێكی به‌ساڵاچوویان به‌ردباران كرد و ته‌واو زیانیان پێ گه‌یاند، كه گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ش پیاوه‌كه گیانی له ده‌ست دا.
به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ و خه‌یاڵاوی كه ڕه‌نگه ته‌نیا له فیلمه‌كاندا ڕووی دابێت، كۆمه‌ڵه مه‌یموونێك له ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی ئه‌وتار برادیشی هیندستان، ڕۆژی پێنجشه‌م پیاوێكی به‌ساڵاچوویان كوشت.
دهرامبال سینگ پیاوه 72 ساڵه‌كه‌یه، له‌و كاته‌دا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پارچه ته‌خته‌ی وشك بووه، مه‌یموونه‌كانیش له‌سه‌ر داره‌كانی ده‌وروبه‌رییه‌وه وه‌ستاون و به‌ردبارانیان كردووه، تا ته‌واو بریندار بووه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، دواتریش پزیشكه‌كان ڕایان گه‌یاندووه كه گیانی له ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، پیاوه‌كه تووشی چه‌ندان برینی قووڵ له سه‌ر و پشتی بووه، خوێنێكی زۆریشی له‌به‌ر ڕۆیشتووه، بۆیه به‌و كاته كه‌مه ڕاسته‌وخۆ گیانی له ده‌ست داوه.
خێزانی پیاوه‌كه سكاڵایان له حكوومه‌ت كردووه، ئه‌وان به به‌رپرسیاری ئه‌م ڕووداوه داده‌نێن، چونكه مه‌یموونێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن و زۆر به ئاسایی ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له ڕووی یاساییشه‌وه ڕێیان پێ دراوه.