به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێك شوێن و كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له سلێمانی، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، پاشان له هه‌ندێ شوێن بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ كات و ناوچه‌ی شاخاوی، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ شوێن بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌ش 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، دواتر له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان له كاته‌كانی به‌یانی نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له كاته‌كانی دره‌نگ له ناوچه شاخاوییه‌كان، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله و نزمترین پله‌ش 15 پله‌ی سیلیزی.