ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌ر مامۆستایه‌ك هات و له لایه‌ن قوتابییهكییهوه به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرا، زۆر تووڕه بووه و به گشتی له‌و جۆره قوتابییه سه‌ره‌ڕۆیانه بێزاره.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا، قوتابییه‌ك به چه‌كه‌وه له‌ناو پۆلی وانه‌كه‌یدا هێرشی كرده سه‌ر مامۆستاكه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرد، به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه داوای لێ كرد ناوی له‌ناو قوتابییه هاتووه‌كان تۆمار بكات، له كاتێكدا نهشهاتبوو.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و چه‌كه‌ی قوتابییه 16 ساڵانه‌كه هه‌ڵیگرتبوو، چه‌كی ساخته بوو و مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنیشی بێگومان نه‌بوو.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا زۆر تووڕه و بێزار بووه، هه‌ر بۆیه له ڕاگه‌یاندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه گوتوویه‌تی: "هه‌ڕه‌شه‌كردن له مامۆستا به هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه.. داوام له وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری ناوخۆ كردووه ته‌واوی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان بگرنه به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و قوتابییه، هه‌روه‌ها به ته‌واوی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه له‌ناو قوتابخانه‌كانمان قه‌ده‌غه بكه‌ن و ڕێگرییان لێ بكه‌ن".