سرووشتی حوشتر وایه، كه له بیابان و ناوچه گه‌رمه‌كاندا به‌خێو ده‌كرێت، به‌ڵام له كوردستان به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌یه و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌خێو ده‌كرێت.
له ناوچه‌یه‌كی شاخاویی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، دوو حوشتر له‌لایه‌ن شوانێكی عه‌ره‌به‌وه به‌خێو ده‌كرێن، كه بۆ یه‌كه‌م جاره له سرووشتی خۆیان ده‌رچوون و ڕاهێنراون له ناوچه‌ی سارددا بژین.
"حسێن كه‌نعان" شوانێكی عه‌ره‌به، خاوه‌نی ئه‌و دوو حوشتره‌یه، كه له‌گه‌ڵ مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یدا له كوێستانه‌كانی شاره‌دێی سه‌رسه‌نگی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی به‌خێویان ده‌كات، وه‌ك خۆیشی باسی ده‌كات، ئه‌و ناوچه سارده چه‌ند بۆ مرۆڤه‌كان ئه‌سته‌مه، دوو هێنده بۆ ئاژه‌ڵه‌كان، به‌ڵام ڕاهاتوون.
ئه‌و شوانه عه‌ره‌به به "وشه"ی گوت: "حوشتر دەبێت لە ناوچەیەکی گەرم یان مامناوەند بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ناوچەکانمان مەترسی لەسەر هەیە و لە دەست تیرورستان رامانکردووە، هاتوینەتە باوەشی کوردستان و لێرە خەریکی شوانکاری و بەخێوکردنی ئاژەلین، حوشتره‌كانیشمان ڕاهێناوه لێره بتوانن بژین".
زیاتر گوتی: "ماوەی سێ ساڵە بەردەوام لە ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدی خەریکی شوانکارین، بریامان داوە چەند ساڵێکی تریش لێرە بین".
ئامێدی/ نەوزاد هلۆری