زانیوتە ریال چەند رۆژێكە بڕیاری دەكردنی لۆپیتیگی دەركردووە

:: PM:12:10:22/10/2018 ‌

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری دەركردنی جولین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی تیپەكەی دەركردووە و تەنیا ئەوەی ماوە راگەیاندنی بڕیارەكەیە.

ماڵپەڕی (سكای سپۆڕتس)ی ئیتاڵی رایگەیاند: هەر دوای شكستەكەی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی لیڤانتی لە خولی ئیسپانیا، رۆژی شەمووی رابردوو فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بڕیاری دەركردنی لۆپیتیگی دەركردبوو.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: بەگوێرەی زانیارییە نهێنییەكانی ناو یانەی ریال مەدرید، یانەكە بەتەواوی لە راگەیاندنی دەركردنی لۆپیتیگی نزیك بۆتەوە.

یانەكە ئێستا خەریكی گفتوگۆ كردنە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئیتاڵی و لەگەڵ رێككەوتن لەگەڵی، بڕیاری دەكردنی لۆپیتیگی رادەگەیەنێ.

كۆنتی ئێستا بێ كارە دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزی رابردوو ئەركی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لێ سەندرابووەوە.

جێی باسە شكستەكەی رۆژی شەمووی رابردووی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی لیڤانتی پێنجەمین ئەنجامی خراپی یانەكە بوو لە خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م