واده‌ی مانگێك كه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی دایناوه ڕوو له ته‌واوبوونه و ئه‌مه‌ریكایش مه‌رجی بۆ عه‌بدولمه‌هدی داناوه، مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێ دژ به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران و پابه‌ندبوونی به‌غدا به سزاكانی سه‌ر ئێران.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی مه‌رجداره و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له سێ مانگی یه‌كه‌می كه‌وتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی نوێی عێراق، پێویستیان به‌وه‌یه بۆچوونی ڕوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ته‌ناهی و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و پابه‌ندبوون به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و دۆسیه‌ی سووریا و پێوه‌ندی به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د به ته‌واوی به‌و شێوازه‌ی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كرده‌وه، عه‌بدولمه‌هدی كاتی كه‌می له‌به‌رده‌م ماوه و ئه‌مه‌ریكاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی عێراق هه‌یه، ده‌توانێ ڕێخۆشكه‌ر بێ بۆ ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن و به‌ر له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه نیوه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات.
ئاماژه‌ی دا، به‌رپرسانی حكوومه‌تی نوێ له كه‌سانی نوێ و ئه‌كادیمی و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند بۆ وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی تر ئاشكرای كردووه، ئێرانییه‌كان ئارام و دڵنیان كه حكوومه‌تێكی نوێ له عێراق دروست ده‌بێ و تا چوار ساڵی تر هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران دروست ناكات، چونكه به‌شی زۆری حكوومه‌ته‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی شیعه و سوننه‌ی سه‌ر به ئێران و كورده‌كانی سلێمانی كه سه‌ر به ئێرانن پێكدێت.