ئەو میوانەی رێ لە شێرپەنجە دەگرن

:: PM:12:29:22/10/2018 ‌
نزیكەی %35 نەخۆشی شیرپەنجە پێوەندی بەو خۆراكەوەیە كە رۆژانە دەیخۆین. بۆ ئەوەی رێگری لەم نەخۆشییە بگیرێت، پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێت كە رێگری لە دروستبوونی ئەم نەخۆشیە دەگرن و گرنگترین ئەو خۆراكانەش ئەمانەن:

ئەو ژەمە خۆراكیانەی كە دەوڵەمەندن بە میوە و سەوزە ئەوا لەش لە شێرپەنجە دەپارێزن، ئەو كەسانەی كە چوار بەشە خۆراكی میوە دەخۆن لە رۆژێكدا بە ڕێژەی %50 لە مەترسییەكانی شێرپەنجە دوور دەكەونەوە.

یەكەم: سێوی سوور، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان سێوی سوور یان سەوزەی سوور دژی شێرپەنجەی سنگە. ئەو ڤیتامین و پێكهاتە خۆراكیانەی كە لە میوە و سەوزە ڕەنگ سوورەكاندا هەیە پرۆتینێك دروست دەكەن لە لەشدا  رێ لە شێرپەنجە دەگرێت و گرێكان كەم دەكاتەوە و رێ لە گەشەكردنیان دەگرێت، هۆرمۆنی مێیە رێك دەخات و بەمەش رێ لە شێرپەنجەی سنگ دەگرێت.

دووەم: ترشەمەنی، میوەی ترش، وەكو پرتەقاڵ، لیمۆ، سندی، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C. و ڕێ لە زیانەكانی ئەو خۆراكە ئامادەكراوانە دەگرێت كە رۆژانە دەخورێت وەكو گۆشتی ئامادەكراو و ڤیتامین C باشە بۆ شێرپەنجەی گەدە، شێرپەنجەی سنگ و سییەكان.

سێیەم: گێوژ، درەختی گێوژ بەشێوەیەكی گشتی بەكاردەهێنرێت بۆ بەهێزكردنی هەرسكردن و كەمكردنەوەی چەوری خوێن. بەڵام گێوژ ڕێ لە شێرپەنجە دەگرێت، چونكە دەوڵەمەندە بەڤیتامین C كە باشە بۆ كۆئەندامی هەرس و سیستەمی زاوزێی مێینە و ڕێ لە شێرپەنجەی سنگ و شێرپەنجەی گەدە دەگرێت.

چوارەم: كێوی، سەرچاوەیەكی باشی وزەیە كە باشە بۆ دروستبوونی ڤیتامین C.رێژەی ئەم ڤیتامینە لە كێویدا 12 جار زیاترە لەو بڕەی هەمان ڤیتامین كە لە پرتەقاڵدا هەیە، سێ هێندە زیاترە لە سێو و 60 هێندە زیاترە لە ترێ‌.

پێنجەم: ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە. لوتەینی تێدایە لەگەڵ مەگنیسیۆم، چەوری دروست، ڕێ لە شێرپەنجەی دەم، سنگ، پرۆستات دەگرێ و تەندروستی پێست باشتر دەكات. مژینی پێكهاتەی خۆراكی زیاتر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد