میسی تا ئێستا لە چەند یاریی كلاسیكۆ بەشدار نەبووە؟

:: PM:12:43:22/10/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە رۆژی یەكشەمی داهاتوو لە یاریی كلاسیكۆ و لووتكەی گەڕی 10ی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو رووبەڕووی یانەی ریال مەدریدی ركابەری دەبێتەوە.

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەهۆی ئەو پێكانەی پێرێ شەموو لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی سڤیلییە تووشی هات و قۆڵی شكا، ناتوانێ لەو یارییە بەشداربێت و یاری بكات.

میسی لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا لە 3 یاریی كلاسیكۆ یاری نەكردووە بەمشێوەی خوارەوە:-

یەكەم یاری نەكردنی میسی لە كلاسیكۆ لە ساڵی 2004-2005 بوو كە ئەو كات بە فەرمانی فڕانك ریكاردی راهێنەر لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتبوو، لەو یارییەدا یانەی بەرشەلۆنە بە 3 گۆڵی خاوێن یارییەكەی بردبووەوە.

دووەم یاری لە وەرزی 2005-2006 بوو كە میسی لە قۆناغی دووەمی خولی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بەهۆی تووشبوونی بە پێكانەوە بەشداری نەكرد، لە یارییەكەدا هەردوو یانەكە بە ئەنجامی 1-1 یەكسان ببوون، گۆڵەكەی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن رۆنالدینیۆ تۆمار كرابوو و گۆڵەكەی یانەی ریال مەدریدیش لەلایەن رۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلی.

لە وەرزی 2007-2008 میسی بەهەمانشێوە بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە یاریی كلاسیكۆی نەكرد كە لەنێو یاریگەی كامپ نوو بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێكی جۆلیۆ پابتێستا سەركەوتنی بەدەستهێنابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م