چای گەڵای هەنجیر سیحری چارەسەری نەخۆشییەكانە

:: PM:01:20:22/10/2018 ‌
هەنجیر سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین و كانزا و ڕیشاڵە، هەنجیری تازە و وشكراو وەكو دەرمانێكی سروشتی بەكاردەهێنرێت بۆ زۆر نەخۆشی. دەتوانرێت هەنجیر وەكو چا ئامادە بكرێت بە بەكارهێنانی ئاوی گەرم. چارەسەری قەبزی و گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس دەكات و فشاری خوێن ئاسایی دەكاتەوە و ڕێ لە نەخۆشی شەكرەیش دەگرێ.

هەنجیری تازە بڕێكی كەمتر كالۆری تێدایە، پێستی هەنجیر پێویستە بە باشی بشۆرێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی هەستیاری. هەنجیری وشك زۆر تەندروستی پێكهاتەی خۆراكی زیاتری تێدایە لە هەنجیری تازە. ئەو شیرەی كە لە گەڵای هەنجیردا هەیە، توانای لابردنی بالۆكەی هەیە. لێرەدا باس لە چەند سودێكی هەنجیر دەكەین.

یەكەم: قەبزی چارەسەر دەكات، یەكێك لە باوترین سوودەكانی هەنجیر ئەوەیە كە ڕێ لە قەبزی دەگرێت، چونكە گرفتەكانی هەرس چارەسەر دەكات، هەنجیر توانای زیادكردنی ئاوی لەشی هەیە بەم شێوەیەش لەش لە پاشەرۆ رزگار دەكات .

دووەم: فشاری خوێن ئاسایی دەكاتەوە، بەكارهێنانی ئاسایی هەنجیری تازە یان وشك بەرزی پەستانی خوێن ئاسایی دەكاتەوە. ئەو ئاوێتەیەی كە لە هەنجیردا هەیە كاریگەری هەیە لەسەر سیستەمی دڵ، بۆڕییەكانی خوێن و بەمەش پەستانی خوێن نزم دەكاتەوە بەهۆی ئەو پۆتاسیۆمەی كە تێیدایە، تەنیا لە پێنج هەنجیری تازەدا نزیكەی 360 ملیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە.

سێیەم :چای گەڵای هەنجیر نەخۆشی شەكرە چارەسەر دەكات، بە بەردەوامی خواردنەوەی چای هەنجیر ڕێ لە نەخۆشییەكانی شەكرە دەگرێت. بە سادەیی گەڵای هەنجیر بكوڵێنە لە ئاودا بۆ ماوەی 15 خولەك  و دواتر ئاوەكەی بخۆرەوە.

توێژەران ئاوێتەیەكیان لە گەڵای هەنجیردا دۆزیوەتەوە كەیارمەتی رێكخستی ئاستی گلوكۆزی خوێن دەدات. گەڵای هەنجیر توانایی كەمكردنەوەی هەوكردنی هەیە و دەتوانرێت وەكو دەرمانێك بەكاربهێنرێت.

چوارەم: تەندروستی جگەر باشتر دەكات، هەنجیر ئاوێتەیەكی شێوە دەرمانی تێدایە كە جگەر بە تەندروستیەوە دەهَێڵێتەوە. بەهۆی ئەو دژەئۆكسیدەی كە تێیدایە هەنجیر باشە بۆ جگەر، ئاوێتەی كیمیك فینۆڵی تێدایە كە جۆرێكە لە دژەئۆكسید لە و جگەر دەپارێزێ دژی فشاری ئۆكسان.



وشە - ئاوات ئازاد