"وشە" ناوی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات

بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان یەكەمین دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندام بەڕێوە دەبرێت ئەو پەرلەمانتارەش لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تشرینی یەكەم، شوان حسێن ڕاوێژكاری یاسایی لە دەزگەی توێژ بۆ پرسە یاساییەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان یەكەمین دانیشتنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان لەلایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی دەكرێت.

ئەو ڕاوێژكارە یاساییە گوتی، بەپێی ئەو سی ڤی یانەی پێشكەشی پەرلەمان كراوە لەناو كاندیدە دەرچووەكان ڕێڤینگ محەمەد لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەمەنترین پەرلەمانتارە بۆیە سەرۆكایەتی یەكەمین دانیشتنی پەرلەمان دەكات.

ئاشكرای كرد، رێڤنگ محەمەد هرۆری  لە دایك بووی ساڵی 1951.

ڕێڤینگ هرۆری لە ساڵی 2003 بە بڕیاری سەرۆك بارزانی بوو بەكارگێرێ لقێ پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا و پاشان بوو بەرپرسی بەشی رێكخستنی لقی پێنج و لەوكاتەی لە بەغدا بوو دووجار هەوڵی تیرۆركردنی درا.

ڕۆژی 30ـی ئەیلوول هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ خوولی پێنجەم ئەنجامدرا و لە دوو ڕۆژی ڕابردووش ئەنجامی كۆتایی بڵاو كرایەوە.
‎ 



وشە - رامیار جەواد


PM:02:51:22/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 25708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌