میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، حه‌بێك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هۆكارێكه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
پێگه‌ى
" بغدادنیوز"ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكانى عێراق باس له بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌رمانێك ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه به‌كارهێنه‌رانى تووشى شێرپه‌نجه بكات.
ئه‌و دهرمانهیش كه باسى لێوه‌ده‌كرێت، حه‌بێكه ناوه‌كه‌ى بریتییه له "DIOVAN" .
به‌غداد نیوز باسى له‌وه كردووه، ئه‌م ده‌رمانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕه‌زامه‌ندى هاورده‌كردنى پێدراوه و كه‌چى كۆمپانیاى ده‌رمانى عێراقى هۆشدارى له باره‌ى به‌كارهێنانى داوه و داواى كردووه‌ته له ده‌رمانخانه‌كه كۆ بكرێته‌وه و رێگریى له بڵاوكردنه‌وه‌ى بكرێت.
ئه‌م جۆره ده‌رمانه كه باسى لێوه‌ده‌كرێت، بۆ فشارى خوێن و رێكخستنى سووڕى خوێن و هه‌ندێك نه‌خۆشى دڵ به‌كارده‌هێنرێت.
كه‌رتى ته‌ندروستى له عێراق پێشتر كه‌رتێكى گشتى بوو له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته كه‌رتێكى تێكه‌ڵه‌ی " گشتى و تایبه‌ته" بۆیه به‌شێك له به‌رپرسانى عێراق بۆ ره‌واجدان به كه‌رتى تایبه‌تى ته‌ندروستى، كه‌رتى گشتیان فه‌رامۆش كردووه و به‌خواستى خۆیان ده‌رمان هاورده ده‌كه‌ن.