یوتیووبه‌رێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب له ڕێی به‌كارهێنانی ئاپی پیانۆ له كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا هه‌ڵستا به دانانی میوزیكێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیا، ته‌نیا له‌ڕێی دروست كردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی دنیا له‌سه‌ر ئاپی پیانۆكه .
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ناڵێك به‌ناوی "John keats" ه‌وه كارێكی ناوازه و جوانی ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیا و وه‌ك میوزیكێك ده‌ری بڕییه‌وه بۆ سه‌ریكه‌رانی ئه‌م چه‌ناڵه و دنیا به‌گشتی.
یوتیووبه‌ره‌كه به‌گشتی كاری له‌سه‌ر ڤیدیۆیه‌كی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش ئه‌نجام داوه كه تێیدا پیشانی بینه‌ران ده‌دات كه نه‌خشه‌ی دنیا له‌سه‌ر ئامێری پیانۆ میوزیكه‌كه‌ی چۆنه كه "ئه‌م یوتیووبه‌ره له ڕێگه‌ی ئاپێكی تایبه‌ته بۆ كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامی داوه"
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت كه یوتیووبه‌ره‌كه به‌شێوازێكی زۆر جوان نه‌خشه‌ی دنیا دروست كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاپه‌كه كه تێیدا ئاپه‌كه به‌شیوازێكی خۆیی "Auto" میوزیكه‌كه ده‌ژه‌نێت به‌گوێره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی دیاری كراون له‌سه‌ر ئامێره‌كه.
یوتیووبه‌ره‌كه توانیوییه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌وه بینه‌رێی یه‌كجار زۆری هه‌بێت كه ڕێژه‌یان ده‌گاته نۆ ملیۆن و 113 هه‌زار و 118 كه‌س كه ئه‌مه‌یش وای كردووه زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌م ڤیدیۆیه بڵاو بكه‌نه‌وه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.