پزیشكانی پسپۆڕ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه خواردنی ده‌ریایی به‌تایبه‌تی ماسی ژه‌مێكی سه‌ره‌كی و به‌سووده بۆ جه‌سته بۆیه گرنگه فه‌رامۆش نه‌كرێت و هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێك بخورێت، چونكه له زۆر نه‌خۆشی به‌دوورمان ده‌گرێت.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌و سوودانه ده‌كات كه خواردنی ده‌ریایی هه‌یه‌تی بۆ جه‌سته ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه هۆكاری گرنگی ئه‌م خۆراكه له‌وه دایه كه رێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌كانی "ئۆمێگا سێ، دژه ئۆكسان، ڕیشاڵه ماده و پڕۆتین" له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ڤیتامین D كه ئه‌مه‌یش واده‌كات پێویستییه‌كانی جه‌سته به‌ته‌واوه‌تی دابین بكات، جگه له‌وه‌یش پزیشكان چه‌ندان هۆكاریتریان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ خواردنی ماسی:
یه‌كه‌م – خواردنی ماسی جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ناهێڵێت: به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆره‌وه له‌سه‌ر 40 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م كه‌سانه ته‌نیا به‌خواردنی ماسییه‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵته و نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی له %15 كه‌می كردووه‌ته‌وه له جه‌سته‌یاندا.
دووه‌م – ماسی له ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌تپارێزێت: خواردنی ماسییه‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا ڕێژه‌ی ماده‌ی خۆڵه‌مێشی له مێشكدا زیاد ده‌كات كه ئه‌م ماده‌یه به‌رپرسه له باشتركردنی باری ته‌ندروستی مێشك و پاراستنی له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان به‌تایبه‌تیش له‌بیرچوونه‌وه كه به ئه‌لزه‌هایمه‌ر ناسراوه و نه‌خۆشییه‌كی زۆر باوه.