كۆمپانییه‌كی به‌ڕیتانی چه‌ندان دیزاینی نوێی بۆ گه‌رم داپۆشاندن و سڕنهبوونی لووتی مرۆڤ دروست كردووه، ئه‌مه‌یش دوا به‌دوای داواكردنێكی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
لووته‌وانه له‌وانه‌یه له هه‌ندێك وڵات شتێكی تازه نه‌بێت، به‌ڵام له وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئه‌م بیرۆكه‌یه بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌یه و به گرنگه‌وه خه‌ڵك سه‌یری داهێنانه‌كه‌یان كردووه و به تامه‌زرۆه‌وه چاوه‌ڕوانی هاتنه بازاڕی ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رهه‌مه‌كه ئاشكرا كراوه و چه‌ند نموونهیهكیشی خراوه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته كۆمپانیاكه له دروست كردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌رده‌وامه و به‌دوای دیزانینی نوێی ده‌گه‌رێت و بڕیاره سه‌ری ساڵی 2019 به شێوه‌ی ئاهه‌نگێكی گه‌وره له ته‌واوی بازاڕه‌كانی دنیادا بفرۆشرێت و بڵاو ببێته‌وه.
لووتهوانهكه له خورى و لۆكه دروستكراوه و لووت له سه‌رما ده‌پارێزێت و چیتر مرۆڤ هه‌وای سارد له‌لووته‌وه به‌هۆی لووته‌وانه ناخاته جه‌سته‌یه‌وه و نرخی كڕینیشی زۆر هه‌رزان ده‌بێت.
لووت ئه‌ندامێكی گرنگه له كرداری هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و هه‌ناسه‌دان، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامێكی هه‌ستی بۆن كردنه له لای مڕۆڤ و گیانله‌به‌ران، پاراستنی له سه‌رمایش و به‌كارهێنانی لووته‌وانه وا له مرۆڤ ده‌كات ته‌مه‌نی درێژتربێت له تووش نه‌بوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ى له ڕێى سه‌رماوه تووشى ده‌بێت.