ئه‌ستێره‌ی ناوداری توركیا سبیل جان نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی و میدیا توركییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان بوونه.
گۆرانی "Yeni Aşkım" یه‌كێكه له تراكه‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی سبیل جان، ئۆزگور كۆچ ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه و هه‌ریه‌كه له فاتیح دۆگنه‌ر و سوات سه‌كرایا كاری دابه‌شكردنی موزیكیان بۆ كردووه و له‌لایه‌ن تامیر ئایدگدو كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه.
سبیل جان یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانی توركیا و خاوه‌نی جوانیه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ده‌نگێكی خۆشه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایه، ئه‌م خانمه له ساڵی 1970 له دایكبووه، دووجار ژیانی هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌ر دووجاره‌كه‌ش جیابۆته‌وه، خاوه‌نی 23 ئه‌لبوومی گۆرانییه.
ماوه‌یه‌كه زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی ئیبراهیم تاتڵیساس ده‌رده‌كه‌وێت، به خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ناوی ده‌به‌ن له میدیاكانی توركیا.