فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی میوزیك و گۆرانی سه‌ره‌تا له شاری له سلێمانی و دواتر له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كرێت.
ڕێباز مۆتابچی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی سوورنا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: " سورنا، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی موزیكی ڕێكخراوی نوێگه‌ره به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئه‌نجامی ده‌دات، به دروشمی (ئاوازێك له‌گه‌روی نیشتمانه‌وه) له فێستیڤاڵه‌كه‌دا میوزیكی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی سوورنا دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیار و 12 گرووپی هونه‌ری له ناوچه‌كانی سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان، كۆیه، ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، گه‌رمیان، مه‌خموور و شنگال و گرووپه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه به‌شداربووه‌كان تایبه‌تن به ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هونه‌رمه‌ندان ئاواز و گۆرانی كوردی ڕه‌سه‌نی تایبه‌ت به ناوچه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
فێستیڤاڵی سوورنا، بڕیاره له رۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی داهاتوو كه هاوكات ده‌كاته 25 و 26ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌عات چواری عه‌سر له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ری له شاری سلێمانی ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
ڕێكخراوی نوێگه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی هونه‌ریی، ڕێكخراوێكی هونه‌رییه و له ساڵی 2017 دامه‌زراوه، له‌ڕێگای خولی تایبه‌ته‌وه، كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هونه‌ری كوردی ده‌كات، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ریی ڕێكخستووه.