ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێك گڕى گرت و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و سێی سه‌رنشینی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
ڕائید دلاوه‌ر له‌تیف گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات شه‌شی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م له گه‌لی عه‌لی به‌گ نزیك سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی سۆران ئۆتومبێلێكی جۆری بی ئێم دوای له ده‌ستدانی كۆنترۆڵ خۆی كێشاوه به شاخی قه‌راخی رێگا وه‌رگه‌ڕاوه دواتر ئاگری گرتووه .
گوته‌بێژی هاتوچۆی سۆران ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه سه‌رنشینێك گیانی له ده‌ستداوه به‌ناوی( س. م .ر) دانیشتووی سۆران گوندی باڵه‌كیانه و ته‌مه‌نی 18ساڵانه و پیشه‌ی كاسب بووه و شۆفێره‌كه و دوو له سه‌رنشینی تر به‌سه‌ختی بریندارن بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ له ده‌ڤه‌ری سۆران 23 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 134 كه‌سیش بریندار بوونه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی