شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری وێنه‌یه‌كی ورووژێنه‌رى بڵاو كرده‌وه و سینگی به ته‌واوی ده‌رخستووه.
دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكار "ساز ئاسۆ" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری ددانى به‌وه دانا كه وێنه‌كانی ورووژێنه‌رن، بۆیه یه‌كه‌مجاره ڕێكلام بۆ وێنه‌ی تازه‌ی كرد، یارجانی شاجوانی فه‌رمی سلێمانی به‌توندترین شێوه ڕه‌خنه‌ی لێ گرت، به‌م وێنه‌یه‌ش كێبڕكێی ده‌كات.
ئه‌م قسانه‌ی یارجان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساز هات كه به‌شێوه‌یك سمتی نیشان دابوو بووه هۆی ڕه‌خنه لێ گرتنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه خۆی ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.