تیمێكی گه‌ڕیده‌یی "چین و به‌ریتانی" ئه‌شكه‌وتێكیان دۆزییه‌وه كه ئێسته به گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت داده‌نرێت له دنیادا، ئه‌مه‌یش وای كردووه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی جیاوازی بۆ به‌كاربهێنن و بڵێن، ئه‌م ئه‌شكه‌وته دوو هه‌ڕه‌می زه‌به‌لاحی تێدا جێ ده‌بێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره و زه‌به‌لاك كه تیمێكی گه‌ڕیده‌ی چین و به‌ریتانی دۆزیویانه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی گه‌ڕیده‌ی تێكه‌ڵی "چین و به‌ریتانی" خلۆربوونه‌وه بۆ 200 مه‌تر قووڵایی دارستانه‌كانی "نۆنگڵ سینخۆلی" توانیان ئه‌شكه‌وتێكی زه‌به‌لاح بدۆزنه‌وه.
ئه‌م گه‌ڕیدانه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان دۆزییه‌وه كه ده‌كاته مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر له شوێنێك به‌ناوی "نۆنگڵ سینخۆلی" له چین، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی كامێرا و مۆبایله زیره‌كه‌كانیانه‌وه وێنه و ڤیدیۆی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌یان گرت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه و دوای ئه‌وه تیمی سه‌ره‌كی زانایان و شوێنه‌وار ناسان هاتنه شوێنه‌كه و به‌شێوازێكی فه‌رمه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئه‌شكه‌وته ئێسته به گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتر داده‌نرێت له دنیادا كه ڕووبه‌رێكی گه‌وره و زه‌به‌لاحی هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌شكه‌وته‌كه نزیكه‌ی 6.7 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌یه كه ئه‌مه‌یش واده‌كات زانایان بڵێن، ئه‌م ئه‌شكه‌وته دوو هه‌ڕه‌می تێدا جێ ده‌بێته‌وه.