ته‌رمی گه‌نجێك له شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران دۆزرایه‌وه و زانیارییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه بكوژی ئه‌م گه‌نجه‌ن.
رائید سه‌عدوون هاودیانی گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییان دوێنێ دووشه‌م پۆلیسی سۆرانیان له بوونی ته‌رمێك له شاره‌دێی سیده‌كان ئاگاداركرده‌وه، دوای گه‌یشتنی ئه‌و زانیارییه تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به جموجۆڵكرد و ته‌رمه‌كه‌یان پشكنی و شوێنی دۆزینه‌وه‌ی به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركرا، زانیاری وردی له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ته‌رمی گه‌نجه‌كه ده‌ستكه‌وتن، بۆمان ڕوونبووه‌ته‌وه ته‌مه‌نی 28 ساڵه و دانیشتووی شاری شه‌په‌تای سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینانی باكوری كوردستانه و ناوی "ئیرول جه‌میل عیسا"یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، باوكی گه‌نجه كوژراوه‌كه و شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك ڕووداوه‌كه‌یش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه گه‌نجه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" كوژرقاوه و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدراوه، تاوانه‌كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نجام دراوه، چونكه ته‌رمی كوژراوه‌كه تێكچوو بوو، بۆیه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سۆرانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ بكه‌ن.
په‌كه‌كه له دوای ده‌ست پێكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا له ساڵی 1984ه‌وه هاتووه‌ته ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری باكور و باشووری كوردستان، چه‌ندان هاووڵاتی باشوور و باكوری له ساڵانی نه‌وه‌د ڕفاندووه و به‌شێكیانی كوشتووه و به‌شێكیش به زۆر كراونه‌ته چه‌كداری ئه‌و حزبه.
شاره‌دێی سیده‌كان له سێگۆشه‌ی سنووری نێوان ئێران و عێراق و توركیایه و 144 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه و 250 گوندی به‌سه‌ره‌وه‌یه و زیاتر له 100 گوند به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و تۆپباران و بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چۆڵكراون.
سۆران/موڕشید برادۆستی.