وێنە.. لە سكی نەخۆشێكی كوردستان 56 بەرد دەرهێنرا

:: AM:09:57:23/10/2018 ‌
نەخۆشخانەیەكی شارۆكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، لە ڕێی نەشتەرگەرییەوە 56 بەردیان لە گورچیلەی نەخۆشێك هێناوەتە دەرەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی تشرینی یەكەم، نەخۆشخانەی ئاشتی لە شاری سۆران بڵاوی كردووەتەوە، پزیشكانی نەخۆشخانەكەمان زیاتر  لە 56 بەردیان لە گورچیلەی نەخۆشێك دێننە دەرەوە.

نەخۆشخانەی ئاشتی ئاشكرای كردووە، بۆ یەكەم جار لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران لە ڕێی پێنۆڕی سكەوە كیسی سەر گورچیلە لاببات بە سەركەوتوویی لە ڕێی سێ كونی بچووكەوە.

ئاماژە دراوە نەشتەرگەرییەكە لە جۆری قوڕسیش بوو، بەو پێیەی پێشتر گورچیلەكە نەشتەرگەری بۆ كرابوو و پێویستی كرد دوو كونی بۆ بكرێت بۆ تەواو لابردنی بەردەكان، كە دەركەوت ژمارەیەكی زۆری بەردی تێدابوو (٥٦) بەردی ورد و مامناوەندییان دەرهێنا و بەو نەشتەرگەرییە تەواو گورچیلەكە پاك كرایەوە لە بەرد.

نەخۆشخانەی ئاشتی ئاماژەی داوە كە ستافی پزیشك و كارمەندانی هۆڵی نەشتەرگەری دڵخۆشن بۆ ئەو سەركەوتنە كە بۆ یەكەمجارە لەم دەڤەرە لە نەخۆشخانەی ئاشتی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام بدرێت.







وشە - رامیار جەواد