له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیدا، ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی "وشه" دوو به‌رهه‌می ئه‌مساڵی تایبه‌ت به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، بڵاو كرده‌وه.
ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی "وشه" به‌رهه‌مه‌كانی "له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" و "ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" له دوای ئه‌نجامدانی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، چاپ كرد.
هه‌ردوو كتێبه‌كه به دوو شێوه‌ی جیاواز، باس له‌و خیانه‌ته مه‌زنه ده‌كه‌ن و كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌ناو كتێبخانه‌ی كوردیدا دروست كرد.
"له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" ڕۆمانێكی كورته، له نووسینی نیهاد جامیی نووسه‌ری ناسراوی كورد، به شێوه‌ی ڕۆمان باس له خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌كات، كه به‌و هۆیه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووكیان داگیر كرد و ده‌ستیان به تاڵان و كوشتوبڕی كورد له‌و شاره‌دا كرد.
"ره‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" كتێبێكه له‌لایه‌ن سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان نووسراوه، به‌شێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیۆمێت كاری له‌سه‌ر رووداوی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كردووه، ئه‌م كتێبه‌یان نوێترین كتێبه كه له‌لای ده‌زگه‌ی "وشه"وه چاپ كراوه، بۆ كتێبخانه‌ی كوردی به باشترین سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌ی خیانه‌ته‌كه داده‌نرێت، تێیدا ته‌واوی وێنه، ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێوه‌ست به‌و خیانه‌ته‌ی ئه‌رشیڤ كردووه.
به‌رهه‌مه‌كە له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و كتێبخانه و ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی كتێب له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، گرووپێكی یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر به قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركووك، خیانه‌تیان له كورد كرد و كه‌ركووكیان ڕاده‌ستی میلیشیاكان كرد، به‌و هۆیه‌وه 170 هه‌زار هاووڵاتیی كورد ئاواره بوون و دوو هه‌زار خانوو و دووكانی كورد له خورماتوو و ناوچه‌كانی تر سووتێنران و ته‌قێنرانه‌وه، تاڵانی و كوشتوبڕی كورد بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاسایی و به عه‌ره‌بكردن به چڕی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و زمانی كوردی له ناوچه‌كه‌دا قه‌ده‌غه كراوه.