ناوی یاریزانانی ریال مەدرید كە لە یارییەكەی ئەمشەو بەشدار دەبن

:: AM:10:54:23/10/2018 ‌

جولین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی تیپەكەی ئاشكرا كرد كە لە یارییەكەی ئەمشەوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەشدار دەبن.

ئەمشەو سەعات 10ی شەو بە كاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لە سێیەم یاریی خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یانەی ڤیكتۆریا بلزنی چیكی دەكات.

لۆپیتیگی ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی تیپەكەی ئاشكرا كرد كە لە یارییەكەدا ئامادە دەبن و تێیدا ناوی 6 یاریزان نەهێنراوە ئەوانیش برێتین لە، لوكا زێدانی گۆڵپارێز لەگەڵ هەرسێ بەرگریكار دانی كارڤاخال، خیسۆس ڤاییخۆ و سێرجیۆ ریگیلۆن لەگەڵ دانی سیبایۆس و ماركۆس یۆرێنتی.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو یاریزانانەی بانگهێشتكراون بۆ یارییەكە برێتین لە:-

گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و تیبۆ كۆرتوا.

بەرگری: سێرجیۆ رامۆس، رافایێل ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ و ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا.

ناوەڕاست: تۆنی كڕووس، لوكا مۆدریچ، كاسیمێرۆ، ئیسكۆ، ئەسینسیۆ و فیدریكۆ ڤالڤێردی.

هێرشبەر: كەریم بەنزیما، گاریس بێڵ، لوكاس ڤاسكێز، ماریانۆ دیاز و ڤینسیوس جۆنیۆر.

یانەی شاهانە لە دوایین یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی سیسكا مۆسكۆی رووسی بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا بوو، پێشتریش بە 3 گۆڵی خاوێن لە یانەی رۆمای ئیتاڵی بردبووەوە، یانەكە ئێستا بە 3 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی رۆما لە ریزبەندی سێیەمی یانەكانی كۆمەڵەی حەوتەمی خولەكەیە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م