ئۆزێل ناوی چووە نێو مێژووی خولی ئینگلیزی

:: AM:11:06:23/10/2018 ‌

مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی ئارسناڵ ناوی چووە نێو مێژووی خولی ئینگلیزی دوای ئەو گۆڵەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی لیستەر سیتی تۆماری كرد.

شەوی رابردوو یانەی ئارسناڵ لەنێو یاریگەی ئیماڕات لە گەڕی 9ی خولی نایابی ئینگلیزی مێوانداری یانەی لیستەر سیتی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لێ بردەوە.

ئۆزێل لە یارییەكەدا لە خولەكی 45ی گێمی یەكەم گۆڵی یەكسانبوونەوەی یانەی ئارسناڵی تۆمار كرد دوای ئەوەی یانەی لیستەرسیتی لە خولەكی 31 گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كردبوو.

تۆڕی (ئۆپتا)ی جیهانی رایگەیاند كە ئۆزێل بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە ناوی چووە نێو مێژووی خولی نایابی ئینگلیزییەوە و بووە یەكەم یاریزانی بەڕەگەز ئەڵمانی زۆرترین گۆڵ لە خولەكەدا تۆمار بكات.

ئۆزێل بەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی نایابی ئینگلیزی كردە 30 گۆڵ.

جێی باسە ئۆزێل لە هاوینی 2013 ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە كرد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م