گازۆ یه‌كێكه له چه‌ره‌زاته باوه‌كان و له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه زۆر سوودی هه‌یه و به‌های خۆراكی زۆره، ڕێژه‌یه‌كی زۆر ترشی چه‌وری و دژه ئۆكسید و مس و ئاسن و مه‌گنیسیۆم و سیلینیۆم و فۆسفۆر له پێكهاته‌كه‌ی هه‌یه.
گازۆی تازه لێكراوه بێ خۆشكردن ژه‌هراوییه، بۆیه وریا بن و گازی خام نه‌خۆن، به‌ڵكوو ئاماده‌ی بكه‌ن و خۆشی بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه سووده زۆره‌كانی به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گات، گرنگترین سووده‌كانیشی باشتركردنی ته‌ندروستی دڵ و سووڕی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵ و دابه‌زاندنی كێشی له‌شه.
گازۆ له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌گه نه‌ك چه‌ره‌زێكی ئاسایی، به‌ڵكوو ڕه‌گی ڕووه‌كه‌كه‌یه و به توێژاڵێك داده‌پۆشرێ كه له‌سه‌ر شێوه‌ی گورچیله‌ی مرۆڤه و ده‌توانرێ به ده‌ست به‌رگه‌كه‌ی بشكێنرێت و بخورێت.
ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵ و ڤیتامین K و ترشه چه‌وری ئۆمێگا3 و پرۆتین و زۆرترین كانزای تێدایه و ڕێ له‌وه ده‌گرێ مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه درمه‌كان و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن بێ له جه‌سته.
جیا له‌وانه دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین Cیشی تێدایه و ده‌توانێ برین چاره‌سه‌ر بكات و به‌كتریای زیانبه‌خشی سه‌ر برین و ناو جه‌سته له‌ناو ببات.