دوێنێ دووشەم بەفەرمی فیكەی دەستپێكی ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان لەنێو یاریگەكان لێدرا و تێیدا لە یەكەم رۆژی پاڵەوانیەتییەكە 6 یاری ئەنجام دران.
خولەكە كە بەسەرپەشتی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بەڕێوەدەچێت، لە یەكەم تاقیكردنەوەدا یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر، ئاڕاڕات و زێرەڤانی سەركەوتنی گەورەیان تۆمار كرد.
وەك پێشتر راگەیەنرابوو خولی نایابی كوردستان وەرزی 2018-2019 بە بەشداری 13 یانە بەڕێوەدەچێت و یارییەكانیش بەشێوەی خول بە 2 قۆناغ ئەنجام دەدرێن.
بەشێوەیەكی گشتی ئەنجامی یارییەكانی دەستپێكی خولی نایابی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە بوو:
زێرەڤانی 1-0 ئاكرێ
ئاڕاڕات 1-0 زاخۆ
نەورۆز 0-2 پێشمەرگەی هەولێر
دەربەندیخان 0-0 دهۆك
هندرێن 0-0 هەولێر
گازی باكور 2-2 شێروانە
ئەم یارییەی دوایی لە شاری كەركووك بەڕێوەچوو دوای ئەوەی یانەی گازی باكور بڕیاریدابوو ئەمساڵ بەشداریی لە ركابەرییەكانی خولی نایابی كوردستان بكات.
جێی باسە بەهۆی بڕیاری بەشداری نەكردنی یانەی برایەتی لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی كوردستان، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە چاوەڕوانیدا مایەوە و ئەم هەفتەیە هیچ یارییەكی ئەنجام نەدا.