باندێكی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر گیران، كه حه‌شارگه‌یان له‌سه‌ر ڕووباری سیروان هه‌بووه و كاری بازرگانیان به ماده‌ی هۆشبه‌ر كردووه، سه‌رجه‌میشیان خه‌ڵكی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیانن.
نه‌قیب عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، باندێكی چه‌ته و به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر له سنووری شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری وردمان پێگه‌یشت، دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان و یاریده‌ده‌ریه‌تی ئاسایشی كه‌لار و بنكه‌ی ئاسایشی قوڕه‌توو به فه‌رمانی دادوه‌ر توانیمان پێنج له‌و گرووپه چه‌ته و بازرگانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرین.
زیاتر گوتی، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و بانده كوردن و خه‌ڵكی كه‌لارن، له‌گه‌ڵ گرتنیشیان حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و بانده له سنووری گوندی سه‌نگه‌ر له‌ناو قامێشه‌ڵان و داره‌كان له‌سه‌ر ڕووباری سیروان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، كه بۆ بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر سوودیان لێ وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان گوتی، چه‌ندان پارچه چه‌ك له جۆری كلاشینكۆف و ده‌مانچه و بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك و حه‌شیش و جلی سه‌ربازی و چه‌قۆ و دوو ماتۆڕسكیل و دوو ئۆتۆمبێلیش له حه‌شارگه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن یاساوه داواكراون پێشتر به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی هۆشبه‌ره‌كان سزادراون، دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌یان جارێكی تر ده‌ستیان به هه‌مان كار كردووه‌ته‌وه.
كارزان محه‌مه‌د توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌رمیان له‌باره‌ی دیارده‌ی زۆربوونی به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكانی كوردستانن بۆ "وشه" گوتی، چوونی گه‌نجان بۆ ئێران یارمه‌تیده‌ره تا فێری ئه‌و بازرگانییه ببن و به‌كاری بهێنن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.