ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له درێژه‌ی نمایشه‌كانیدا، فیستیڤاڵی فیلم له شاری دهۆك، فیلمی قاره‌مان له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌رێكی كورد، نمایش ده‌كات و به بینه‌رانی ئاشنا ده‌كات.
فیلمی "قاره‌مان" له ده‌رهێنانی ڕزگار حسێن ده‌رهێنه‌ری كورد، به‌شداری فیستیڤاڵی فیلم له شاری دهۆك ده‌كات و ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌عات حه‌وتی ئێواره نمایش ده‌كرێت.
له‌م فیلمه‌دا، حسێن حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاری ناسراوی كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه، وه‌ك پاڵه‌وان له فیلمه‌كه‌دا ڕۆڵه ئاماده‌كراوه‌كانی به جوانترین شێوه گێڕاوه.
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه، له‌م باره‌یه‌وه به "وشه"ی گوت: فیلمه‌كه‌مان پێشتر له فێستیڤاڵى فیلمى گوتا له به‌رازیل، مه‌كسیك، ئێكوادور، جاكارتا، رووسیا و پیرۆ به‌شدار بووه و نمایش كراوه.
فیلمی قاره‌مان چێروكێكى نوێیه و باس له چه‌ندان سه‌ركه‌وتن ده‌كات، فیلمه‌كه له ده‌رهێنانى ڕزگار حسێنه و ژماره‌یه‌ك له سینه‌ماكار و ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌شدارىیان تێدا كردووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری