هەورازە نەفت كۆنتڕۆڵكرا..چیتر ئۆتۆمبێله‌كان ناكه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌

:: PM:01:26:23/10/2018 ‌
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای كرد، ئەو شوێنانەی لە سنووری هەورازە نەفت زۆر ڕووداوی هاتوچۆی لێی ڕوودەدا ئێستە كۆنتڕۆڵكراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تشرینی یەكەم، فازڵ حاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی لەسەر ڕێی هەولێر - كۆیە كە بەهۆی سروشتی رێیەكە و و بوونی بەرزونزمی زۆر تیادا بە بەردەوامی شوفێران تیایدا توشی هەلدێران وكۆنترۆل لەدەستدان دەبنەوە بەتایبەتی لەوەرزەكانی زستان و بەهاردا كە باران دەبارێت، بەڵام ئێستە ئەو گرفتە چارەسەر كراوە و كێشە نەماوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر گوتی، بۆ ڕێگرتن لەم زنجیریەی هەڵدێرانە هەموو هەوڵێكمان خستۆتەڕوو ئەمرۆ توانرا "گادریل" و بەربەستی لەسەر جەم ئەم شوێنانە دابنرێت كە ئەگەر هەیە شوفێران تووشی كۆنترۆل لەدەستدان ببنەوە تیایدا گادریلەكان لەلایەن كۆمپانیای (sise) ئیتالی دادەنریت كەكۆمپانیایەكی تایبەتمەندە لەبواری سەلامەتی هاتوچۆ.
 
ئاماژەی دا، تێچوی پرۆژەكەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆی هەولێرە لە ڕێی هەورازە نەفت دانراوە.

ساڵی ڕابردوو لەو شوێنە لە ڕووداوێكی هاتوچۆ پێنج كەسی یەك خانەوادە گیانی لە دەست دا و ساڵانە چەندان ڕووداوی هاتوچۆ لەو شوێنە ڕوودەدات، بەهۆی بەرز و لێژیەكی زۆر بە هەردوو ڕووی هاتوچۆ.



وشە - رامیار جەواد