مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سزاكانى سه‌ر وه‌زیرى داد و وه‌زیرى ناوخۆى توركیا هه‌ڵده‌گرێت.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له لێدوانێكى كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سزایانه هه‌ڵده‌گرێت كه به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه له عه‌بدولحه‌مید گولى وه‌زیرى دادى توركیا و سوله‌یمان سۆیلوى وه‌زیرى ناوخۆى توركیاى سه‌پاندبوو.
پێشتر له مانگى ئاب/ ئۆگه‌ستى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا، سزاى به‌سه‌ر ئه‌م دوو وه‌زیره سه‌پاندبوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ی رۆلیان له گرتن و دادگایى كردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن هه‌بوو، كه قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى بوو له لایه‌ن توركیاوه گیرابوو.
به‌ڵام دواى ئازادكردنى قه‌شه‌كه له هه‌فته‌ى رابردوودا و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا، بارودۆخى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئاسایى ده‌بێته‌وه.
جیا له لابردنى سزاكانیش، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توریكا داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به ته‌واوى پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له گه‌ڵ توركیا له باره‌ى مه‌نبه‌جى سوورى ئه‌نجامى داوه.