ده‌وله‌ت به‌هچه‌لى سه‌رۆكى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى توركیا راى گه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌كانى توركیا، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى ئه‌نجامى داوه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، ده‌وله‌ت به‌هچه‌لى سه‌رۆكى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى توركیا كه به مه‌هه‌په"MHP" ده‌ناسرێت، ره‌خنه‌ى توند له ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و راى ده‌گه‌ینێ كه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مه‌هه‌په هۆكارێك بوو بۆ سه‌ركه‌وتنى پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و سه‌رۆكایه‌تى كه له مانگى حوزه‌یران/یۆنیۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌هۆى زیندانه‌كانه‌وه ناكۆكییه‌كى توند له نێوان ئه‌ردۆغان و به‌هچه‌لى دروست بووه، چونكه به‌هچه‌لى داواى ئازادكردنى به‌شێك له زیندانییه‌كانى كردووه، كه‌چى ئه‌ردۆغان گوێڕه‌یه‌ڵى هاوپه‌یمانه‌كه‌ى نه‌بووه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌وله‌ت به‌هچه‌لى ره‌خنه‌ى ئه‌وه له ئه‌ردۆغان ده‌گرێت به‌هۆى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكیه‌وه توركیاى تووشى ته‌نگه‌ژه كرد كه‌چى دواجاریش ئازادى كرد، ده‌وله‌ت به‌هچه‌لى ده‌ڵێ"ناكرێ متمانه به‌سه‌رۆكێك بكه‌ین كه به‌هاى وڵاته‌كه‌ى هێنایه ریزى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى".
پێشتر ئه‌ردۆغان گوتبووى تا ئه‌و له‌سه‌رۆكایه‌تى بمێنێ قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن ئازاد ناكات، كه‌چى هه‌فته‌ى رابردوو ئازادى كرد.
بڕیاره له 31 ى ئادار/ مایۆى ساڵى 2019 هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا به‌ڕێوه‌بچێت. به‌پێى ئه‌و راپرسیانه‌ى ئه‌نجام دراوه، پێشبینى ده‌كرێت پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كه به ئاكپارتى ناسراوه و حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆغانه رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌م بكات.