زیاتر له 90 په‌رله‌مانتار هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگدان به حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى له په‌رله‌مانى عێراق به‌نهێنى بێ، هۆكارى ئه‌م داوایه‌شیان ئاشكرا ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى كردووه، زیاتر له 90 په‌رله‌مان واژووریان له‌سه‌ر داوایه‌ك كردووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن واژووى زیاتر كۆ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌نهێنى بێت.
له‌باره‌ى هۆكارى خسته‌ڕووى ئه‌م داوایه سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه "له‌وه ده‌چێ نیاز هه‌بێت له‌لاى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاندیدى حكوومه‌ته‌كه نه‌ده‌ن، چونكه له‌سه‌ر پۆسته‌كان ناكۆكى له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه".
حامد مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى بونیاد ده‌نگدانى نهێنى به كارێكى باش ده‌زانێت و ده‌ڵێ "به‌ده‌نگدانى نهێنى ده‌رفه‌ت به په‌رله‌مانتار ده‌ده‌رێت، تا ئه‌و وه‌زیره ره‌ت بكه‌نه‌وه كه پێى رازى نییه".
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌ى رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه هاتووه، به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مانى عێراق، زۆرێك له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى یه‌كلاكراوه‌ته‌وه و ته‌نیا به‌شى سوننه‌كان ماوه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بێت، كه پێنجشه‌مى رابردوو بڵاوكرایه‌وه، له‌م سێ رۆژه‌دا ده‌بێت عه‌بدولمه‌هدى حكوومه‌ته‌كه‌ى رابگه‌ینێ.