لە شاری كەركووك پیاوێك ژنەكەی دەكوژێت كە دایكی شەش منداڵەو دواتر دەچێت سكاڵا تۆمار بكات گوایە كە كەسێكی تر ژنەكەی كوشتووە. ئێستە پیاوەكە لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە.
ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێكی تەمەن 30 ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە گەڕەكی رەحیم ئاوای شاری كەركووك كوژرا.
لە زانیارییەكان ئاشكرا كراوە، پیاوەكە پاش كوشتنی هاوسەرەكەی سەردانی بنكەی پۆلیسی رەحیم ئاوای كردووە بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا دژی كەسێكی نەناسراو بەتۆمەتی كوشتنی ژنەكەی، بەڵام بەگەیشتنی پۆلیس بۆ ماڵیان دەركەوت لەلایەن مێردەكەی كوژراوە بە دەمانچە.
ئاماژە دراوە، ئەو ژنەی كوژراوە خاوەنی شەش منداڵە و كێشەی هەبوو لەگەڵ خێزانەكەی چەند جارێكیش هەوڵی جیابوونەوەیانداوە، ئێستە هاوسەرەكەی گیراوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
دیاردەی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو لە ساڵی 2018 زیادی كردووە، بەرپرسانی حكوومەت چەندان جار وریاییان داوە كە پێویستە هاووڵاتییان لەكاتی بوونی ڕووداوەكان پەنا بۆ چەك نەبەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان نەبەن.