به‌ به‌هاى چوار ملیار دۆلار كاڵاى ئێرانى هاورده‌ى عێراق كراوه‌

:: PM:03:29:23/10/2018 ‌
سكرتێرى گشتى ژوورى هاوبه‌شى بازرگانى ئێران و عێراق ئاشكراى كرد، له‌ شه‌ش مانگى رابردووى ئه‌م ساڵ به‌ به‌هاى چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كاڵاى ئێرانى هه‌نارده‌ى عێراق كراوه‌.

حه‌مید حوسه‌ینى سكرتێرى گشتى ژوورى هاوبه‌شى بازرگانى ئێران و عێراق، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد له‌ شه‌ش مانگى رابردوودا به‌ به‌هاى چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كاڵاى ئێرانى هه‌نارده‌ى عێراق كراوه‌.

حوسه‌ینى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، رێژه‌ى هه‌نارده‌كردن له‌ مانگى حه‌وتى ئه‌م ساڵ زیادى كردووه‌، ئه‌و گوتى "ته‌نیا له‌مانگى كۆتایى دواى ئه‌م شه‌ش مانگه‌ واته‌ له‌ مانگى حه‌وته‌مى ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار".
   

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ روونیشى ده‌كاته‌وه‌، به‌شێك له‌ داهاتى هه‌نارده‌ى ئێران پێوه‌ندى به‌ كاره‌با و گازه‌وه‌ هه‌یه‌ و دواتریش تێكڕاى هه‌نارده‌ى ئێرانى بۆ عێراق به‌شێوه‌ى رۆژانه‌ى ئاشكرا كرد.

حه‌مید حوسه‌ینى ده‌ڵێ "هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عێراق به‌ تێكڕاى رۆژانه‌ له‌نێوان 20 تا 50 ملیۆن دۆلاره‌، له‌وانه‌شه‌ تا كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى سه‌ردانیكه‌رانى ئایینى به‌ بۆنه‌ى چله‌ى حوسێنه‌وه‌ زیاتر بێت"

بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ئه‌مه‌ریكا به‌شێكى ترى سزاكان به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێ، كه‌ ئه‌م جاره‌یان تایبه‌ت ده‌بێت كه‌رتى وزه‌ى ئێران.

سه‌رچاوه‌/  بغداد الیوم



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل