له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له هه‌شتی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسی خسته به‌رده‌ست چه‌ندان گۆڕانكاری نوێی تێدا ئه‌نجام دا به‌تایبه‌تیش له كامێراكه‌ی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌پڵ له هه‌شتی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، نوێترین ڤێرژنی خسته به‌رده‌ست بۆ تابلێت و مۆبایله‌كانی كه له‌گه‌ڵیدا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی نوێی زیاد كرد و گۆڕانكاری له چه‌ند ئاپێكدا كرد.
ئه‌پڵ ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ڤێرژنه نوێیه كاریگه‌رییه‌كی ته‌واو دروست ده‌كات له‌سه‌ر كامێراكانی ئایفۆن به‌تایبه‌ت "ئایفۆن ئێكس ئێس و ئایفۆن ئێسك ئاڕ" كه ڤێرژنی iOS 12.1 ڕێگه ده‌دات به‌و دوو مۆبایله وێنه‌كانیان به‌شێوازێكی زۆر جوان و كوالێتییه‌كی به‌رز بگرن كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات خه‌ڵكی زیاتر ئه‌م ڤێرژنه به‌كاربهێنن.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.