وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، مایك پۆمپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ستیڤان دیمستوراى نێردراوى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ر بارودۆخى سووریا كۆبوونه‌وه و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى ئه‌نجامى لیژنه‌ى ده‌ستوورى سووریاى له به‌رپرسه‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.
هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، مایك پۆمپیوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ستیڤان دیمستورا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و پۆمپیو داواى ئه‌نجامى كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كردووه، كه بۆ دانانى ده‌ستوورى سووریا له‌لایه‌ن دیمستوراوه دانراوه.
به‌پێى هه‌واڵێكى
سپۆتنیكى رووسى، هیزه‌ر ناوێرت گوتوویه‌تى " پۆمپیو و دیمستورا تاوتوێى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یان كردووه، كه لیژنه‌كه به‌ده‌ستى هێناوه".
پێشتر چه‌ند وڵاتێك له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا وفڕه‌نسا و ئوردن و میسڕ و سعوودیه به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاَوكرده‌وه، تێیدا داوایان له دیمستورا كرد به‌په‌له راپۆرتێك له باره‌ى لیژنه‌ى ده‌ستوورى سووریا پێشكه‌ش بكات، دوایین واده‌ش 31ى ئه‌م مانگه بوو.
ئه‌م كاره‌ى وڵاتانى به‌شداربوو له به‌یاننامه‌كه كردیان، جێى ره‌خنه‌ى مۆسكۆ بوو، چونكه ئه‌و كاره‌ى به فشار دروستكردن بۆ سه‌ر ستیڤان دیمستورا زانى. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دیمستورا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى رای گه‌یاند به‌هۆى هۆكارى كه‌سییه‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.