رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له مه‌ترسى شیعه‌كان ده‌كات له له‌ده‌ستدانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و ده‌ڵێ "به‌لاى شیعه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ له وه‌زاره‌تى نه‌وت گرنگتره".
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راپۆرتێكى له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى شیعه بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له به‌رانبه‌ر له‌ده‌ستدانى چه‌ند وه‌زاره‌تێك هه‌یانه و گرنگترین ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یش وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى نه‌وته.
له‌باره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "حزبه عێراقییه‌كانى نزیك له ئێران زێده‌ڕۆیى ناكه‌ن له وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، چونكه هه‌ندێك دۆسیه له‌م وه‌زاره‌ته هه‌یه پێوه‌ندى به‌وان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌م دۆسیانه ئاشكرا بن ئه‌وا دووبه‌ره‌كییه‌كى گه‌وره له‌ناو عێراقییه‌كان دروست ده‌بێت".
ئه‌م هۆكاره‌یش به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه وای كردووه، شیعه‌كان هه‌وڵێكى عادل عه‌بدومه‌هدى له‌ناو ببن، كه ویستوویه‌تى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆى سوننه له پۆستى وه‌زیرى ناوخۆ دابنێت.
له‌باره‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتیشه‌وه رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب پێیوایه ئه‌م وه‌زاره‌ته وێراى گرنگیه‌كه‌ى به‌ڵام له تێڕوانینى شیعه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ گرنگتر نییه، چونكه عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌توانێ به دانانى كه‌سێكى بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ له پۆستى وه‌زیرى نه‌وت، شیعه‌كان دڵنیا بكاته‌وه.