ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له گوتارێكدا داواى كرد پێداچوونه‌وه بۆ رێككه‌وتنى ڤییه‌نا بكرێت كه تایبه‌ته به پارێزبه‌ندى دیپلۆماسى، به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه رێگر بووه له‌وه‌ى نه‌توانرێت له دۆسیه‌ى خاشقچى كۆنسوڵخانه‌ى سعوودیه بپشكنرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا، ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كه‌ى، هه‌ندێك له ورده‌كارییه‌كانى كوشتنى جه‌مال خاشقچى ده‌رخست كه له لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى توركیا ده‌ركه‌وتووه.
له‌میانه‌ى ئه‌م دۆسیه‌وه ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى له رێككه‌وتنى ڤییه‌نا گرت، كه پارێزبه‌ندى دیپلۆماسى به كونسوڵخانه و باڵوێزخانه‌ى وڵاتان ده‌دات. ئه‌رد‌وغان ده‌ڵێ" ئه‌م رێككه‌وتنه رێگر بوو له‌وه‌ى پیاوانى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى توركیا بچنه ناو كونسوڵخانه‌ى سعوودیه، پێموایه ئێسته كاتى ئه‌وه‌هاتووه پێداچوونه‌وه بۆ رێككه‌وتنى ڤییه‌نا بكرێت، كه پارێزبه‌ندى دیپلۆماسى به باره‌گاى نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان ده‌دات".
رێككه‌وتنى ڤییه‌نا، رێككه‌وتنێكه بۆ رێكخستنى كاروبارى دیپلۆماسى وڵاتان دانراوه و وڵاتانى دنیا له ساڵى 1961 واژوویان له‌سه‌ر كردووه. ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه له 53 مادده پێكهاتووه، به‌پێى مادده‌ى 29 و 30 نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى هه‌ر وڵاتێك پارێزبه‌ندى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و ناكرێت له‌لاى وڵاتى میواندار پشكنین بۆ كه‌سه‌كان و باره‌گا و ماڵه‌كانى دیپلۆماتكاران بكرێت.